پێشهاتەکانی سوریا؛ تەوەرەی وتووێژەکانی «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ «پیتەرسۆن»
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411678-پێشهاتەکانی_سوریا_تەوەرەی_وتووێژەکانی_ئەمیرعەبدوڵڵاهیان_لەگەڵ_پیتەرسۆن
وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا دوایین پێشهاتەکانی ئەم وڵاتهیان تاوتوێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2022 02:51 Asia/Tehran
  • پێشهاتەکانی سوریا؛ تەوەرەی وتووێژەکانی «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ «پیتەرسۆن»

وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا دوایین پێشهاتەکانی ئەم وڵاتهیان تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لە میانەی دیداری «گییەر پیتەرسۆن» نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، دوایین ڕەوشتی مەیدانی و پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەیان تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» هەروەها جەختی لەسەر پرسە مرۆڤییەکان لە سووریا کردەوە.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکە، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جۆربەجۆر ، لەوانە وەزیرانی دەرەوەی سویید، نەرویژ، بەلژیکا، هۆڵەندا، عێراق، سووریا، لوبنان، ڤەنزوێلا، ئێریتریا، مۆریتانیا، ئۆگاندا، قەتەر، ئیمارات، ئۆردۆن، بێلاڕووس، کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا کۆبووەوە و وتووێژی کرد.