تشرینی یه‌که‌م 23, 2022 13:54 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی باڵوێزەکانی ئێران و کۆریای باشوور لە بەغدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی عێراق

باڵوێزەکانی ئێران و کۆریای باشوور لە بەغدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی عێراق دیداریان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)، «محەمەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، لە دیداری لەگەڵ «سانگ سوو جۆی» باڵوێزی کۆماری کۆریای باشوور ھەر لەم وڵاتە لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا، پێداچوونەوەی بە دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و پرۆسەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرد لە عێراق و ڕایگەیاند کە، عێراق، بەهۆی بەردەستبوونی سەرچاوەی دەوڵەمەندی مرۆڤی و سروشتی توانایەکی ھێزەکیی باڵای هەیە بۆ گەشەکردن و پێشکەوتن، لەم ڕووەوە هیوادارە حکومەتی داهاتووی ئەم وڵاتە بتوانێت سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵک.

«سو جۆی» وتیشی: کۆریای باشووری خاوەنی پرۆژەی جۆربەجۆرە لە بەشی ژێرخانەکانی عێراق داو بە دامەزرانی ھەرچی خێراتری دەوڵەتی تازە، ئەم وڵاتە پێشکەوتنی تازە لە بواری تۆکمەکردن و بەھرەوەرگرتن لەم پرۆژانە بە خۆیەوە دەبینێت.

باڵوێزی کۆریای باشوور لە عێراق هەروەها ئاماژەی بە بیرەوەرییەکانی سەردەمی خزمەتی دیپلۆماسیی خۆی لە تاران دا کرد لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو و ھەروەھا سەردانەکانی بۆ شارە جیاجیاکانی ئێران و پەیوەندییەکانی لەگەڵ خەڵک و وتی: لە هیچ شوێنێکی ئێران دا هەست بە نامۆیی ناکات.

سەرپەیڤ