تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 21:24 Asia/Tehran
  • حەکیم ئیدانەی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شیرازی کرد

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامێکدا وێڕای شەرمەزار کردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شاچراغ، سەرەخۆشی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و نەتەوەی ئێران کرد.

دوابەدوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ(ع) لە پارێزگای فارس لە باشووری ئێران ١٥ کەس شەهیدو کۆمەڵێکی زۆریش بریندار بوون.

لەم بارەیەوە و بەپێی ئاژانسی تەسنیم، "سید عەممار حەکیم"، ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، لە پەیامێک دا هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی «ئیمام ئەحمەد ئیبنی موسای کوڕی جەعفەر(ع)ی لە شاری شیرازی ئێران ئیدانەکرد کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان زیارەتکار، لەنێویاندا ژن ومنداڵان.

لەم پەیامەدا هاتووە: لە قوڵایی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و نەتەوەی موسڵمانی ئێران دەکەین بۆ ئەم ڕووداوە و لە خوای گەورە داواکارین  شەهیدانی ئەم کارەساتە بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بەهەشت بکاتە جێگەیان  و سەبر و ئارامی بە بنەماڵەکانیان ببەخشێ، بریندارانیش شیفا بدات.

ڕابەری ڕەوتی حیکمه‌تی نیشتیمانی هه‌روه‌ها جارێکی دیکه‌ داوای له‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی  وڵاتانی گیرۆدەی تیرۆریزم کرد کە بۆ ویشک کردنی سەرچاوەکانی دارایی و بارەبووی تیرۆریزم و پێشگرتن بە کاریگەریی ماڵوێرانکەری لە سەر ئاسایشت و سەقامی نەتەوەکان ھاوکلرو ھاوڕێی یەکتر بن.

سەرپەیڤ