تشرینی یه‌که‌م 30, 2022 07:12 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق دوای بەخشرانی دەنگی متمانە بە کابینەی حکومەتی نوێی ، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و ڕاوێژی کرد،رایزنی کرد.

«محەمەد کازم ئەلی سادق»، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، دوای بەخشرانی دەنگی متمانە بە کابینەی حکومەتی نوێی «محەمەد شیاع ئەلسودانی» لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کۆبووەوە و وتووێژی کرد.

بە گوتەی ئیسنا، لەم دیدارەدا، باڵوێزی ئێران لە عێراق، وێڕای گەیاندنی پەیامە گەرمەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لە عێراق دا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ «محەمەد شیاع ئەلسودانی»و دەوڵەتی نوێ خواست.

جگە لەوەش هەردوولا وێڕای ئاماژەدان بە قوڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت و نەتەوەی ئێران و عێراق، جەختیان لەسەر زیاتر فراوانکردن و پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووری و کولتووری و کۆمەڵایەتی و هەروەها هاریکاری لە بواری ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا کردەوە .

سەرپەیڤ