تشرینی دووه‌م 02, 2022 18:26 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داوای بردنەدەرەوەی شارومەندانی وڵاتانی بیانی لە کەمپی «ئەلهۆڵ»ی کرد

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، کۆتایی هێنان بە دۆسیەی کەمپی «ئەلهۆڵ»هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەی تیرۆری مرۆڤی.

قاسم ئەلئەعرەجی ڕایگەیاند: ئێمە بڕیاری دەوڵەتی ھۆڵندا  بۆ گەڕاندنەوەی ٢٨ منداڵ و ٩ ژن لە کەمپی «ئەلھۆڵ»ی سوریا زۆر بەرز دەنرخێنین.

«قاسم ئەلئەعرەجی» داوای لە وڵاتانی دیکەش کرد کە هاووڵاتییان لەم کەمپە بکشێننەوە بۆ ئەوەی ناوەندی ڕق و کینە و توندڕەوی و تاوان لەنێو بچێت.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانیی عێراق هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کۆتایی هێنان بە دۆسیەی کەمپی «ئەلهۆڵ» هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ وشککردنەوەی سەرچاوەی تیرۆریزمی مرۆڤی بۆ ئەوەی ئاشتی لە نێوان گەلان و وڵاتاندا بچەسپێندرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە گەلێک جار هۆشدارییان داوە سەبارەت بە دۆخی کارەساتباری کەمپی ئەلهۆڵ.

سەرپەیڤ