ئایەتوڵڵا سیستانی: ڕێز لە تەواوی ھاوڵاتیانی عێراقی بگرن بە ھەموو ئایین و ئایینزاکانەوە
ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق ڕوو لە بەرپرسان و کاربەدەستانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە: دەبێ ڕێز لە تەواوی ھاوڵاتیانی عێراقی بگرن بە ھەموو ئایین و ئایینزاکانەوە.
نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا «سەییدعهلی سیستانی» مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق رایگه‌یاند، «ئایەتوڵڵاسیستانی» پێشنیاری بە به‌رپرسانی حکومه‌ت و لایه‌نه‌کان کردووە کە پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و رێزگرتن له‌مافه‌کانی مرۆڤ په‌یڕه‌و بکه‌ن و وه‌ک عێراقیه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مو هاوڵاتیانی بە ھەموو ئایین و ئایینزاکان بکه‌ن.
عه‌بدولمه‌هدی که‌ربه‌لائی نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا «سەییدعهلی سیستانی» له ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئایەتوڵڵا«سیستانی» جه‌ختی لەوە کردووەتەوە کە هه‌موو لایه‌ک به به‌رپرسانی حکومه‌تیشه‌وه، رێز له مافی مرۆڤ بگرن و ته‌نها وه‌ک عێراقییەک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی هه‌موو ئایین و ئایینزاکان بکەن به‌بێ جیاوازی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، ئایەتوڵڵا«سیستانی» پێشنیاری پێکه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئایینه‌کانی دیکه کردووە ڕێزمەندانەو ئاشتی خوازانەو بەدوور له توندوتیژی و توندڕه‌وی و بە ڕەچاوکردنی پره‌نسیپه‌کان.
عه‌بدولمه‌هدی که‌ربه‌لائی باسی له‌وه‌شکردووه، ئایەتوڵڵا«سیستانی» به‌رده‌وام پێشنیاری گرنگیدان به دادپه‌روه‌ری و بنه‌ماکانی پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک ده‌کات که هانی که‌سانی دیکه بدات بۆ کرده‌وه‌ی تێکده‌رانه، هه‌روه‌ها پێشنیاری پێویستیی دورکه‌وتنه‌وه له هه‌ر شتێک ده‌کات که هانده‌ری توندوتیژی میدیایی و ھزری بێت.