سەرۆک کۆماری عێراق: دەبێ دەستکەوتە ئاسایشتی و ئەمنییەکان بپارێزرێن
«لەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ دەستەی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ڕایگەیاند: پێویسته پارێزگاری له‌و ده‌ستکه‌وته ئه‌منییانه بکرێت که له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی کاری ئه‌منی و چالاککردنی کاری هه‌واڵگرییەوە به‌دی هاتوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌میانه‌ی دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی رایگه‌یاند، پێویسته پارێزگاری له‌و ده‌ستکه‌وته ئه‌منییانه بکرێت که له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی کاری ئه‌منی و چالاککردنی کاری هه‌واڵگرییەوە به‌دی هاتوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه « له‌تیف ره‌شید» له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیی کرد له «قاسم ئه‌عره‌جی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ژماره‌یه‌ک له لێپرسراوانی باڵای راوێژکاری که به پیرۆزبایی کردنی ده‌ستبه‌کاربوونی لە پۆستی سه‌رۆک کۆماری دا سەردانیان کردبوو.
لە دیدارەکەدا سه‌رۆک کۆماری عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و پیرۆزباییه نیشان دا‌و جه‌ختی کرده‌وه له پێویستیی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات و پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وته ئه‌منییانه‌ی که له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی کاری ئه‌منی و چالاککردنی کاری هه‌واڵگرییەوە به‌دی هاتوون.
سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕاشیگەیاند: پێویسته هه‌مولایه‌ک له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام بن بۆ پشتیوانی کردن له ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و پاڵپشتیان بن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه نیشتمانییه‌کانیان له پێناو دابینکردنی ئاسایش و ئۆقره‌یی له وڵات‌دا.
«لەتیف ڕەشید» هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌سه‌ر گرنگیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانی خۆیان و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان و ره‌خساندنی که‌شێکی گونجاو بۆیان لە ھەل و مەرجی ئێستادا.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی به وردی پلان و به‌رنامه‌کانی داهاتووشی شی کرده‌وه بۆ پێشخستنی کاری ڕاوێژکاری و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن له‌وباره‌یه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی دیکه، بۆ دابینکردنی ئاسایش و دڵنیابون له سه‌لامه‌تیی عێراقییه‌کان.