گۆتریش بۆ لەتیف ڕەشید: پابه‌ندبوونی خۆم بۆ بەردەوام کردنی هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و ئێوه دووپات ده‌که‌مه‌وه
«ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێش» سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له نامه‌یه‌ک دا بۆ «لەتیف ڕەشید»ی سه‌رۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە، پابەند دەبێت بە بەردەوام کردنی هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق لە ئاراستەی پێکهاتنی حکومه‌تێکی کاریگه‌رو به ده‌سه‌ڵات.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، «ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێش» سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له نامه‌یه‌کی پیرۆزبایی دا بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق رایگه‌یاندووە: پابه‌ندبوونی خۆم بۆ درێژه‌دان به هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و ئێوه دوپات ده‌که‌مه‌وه، ئێوه‌ش ده‌توانن پشت به ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وامه ببه‌ستن که له‌لایه‌ن یۆنامییەوە پێشکه‌ش ده‌کرێت.
سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان لەم نامەیەی دا کە به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی «لەتیف ڕەشید» وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاراستەی ناوبراوی کردووە جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئه‌زمونی ئێوه و سه‌رکردایه‌تی ڕۆڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌گێڕێت له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی دیموکراسی فیدراڵی یه‌کگرتوو به شێوه‌یه‌ک که خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی عێراق بکات.
سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه کە، "پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاریگه‌ر به ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واوەوە له ڕێگه‌ی چاکسازیی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکارییه ڕه‌واکانی ده‌بێت و دەشبێ لە ئاراستەی دابین کردنی داھاتوویەکی باشتر بۆ گه‌لی عێراق به تایبه‌ت بۆ ژنان و گه‌نجان ھەنگاو ھەڵبگیردرێت.
«ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێش» باسی له‌وه‌شکردووه کە، عێراق وه‌ک یه‌کێک له وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان هاوکاریی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا هه‌یه و ھەر بۆیە ئێمەش جارێکی دیکه دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه و به‌ڵێنی تایبه‌تیتان دەدەینێ بۆ به‌رده‌وام بوون له هاسەر وکارییهکان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و به‌ڕێزتاندا.
له کۆتایی په‌یامه‌که‌ی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دا ھاتووە: ده‌توانن پشت به ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وامه ببه‌ستن که له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) پێشکه‌ش ده‌کرێت، به‌پێی ئه‌و ئه‌رکه‌ی که ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێی سپاردووه.