تشرینی دووه‌م 22, 2022 18:12 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کۆبووەوە

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە و بارودۆخی سیاسی، ئەمنی، ناوچەیی و نێودەوڵەتیی تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «محەمەد کازم ئالی سادق»، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، ڕۆژی دووشەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، جەختی لە پشتیوانیی تاران بۆ سەرکەوتنی حکومەتی «محەمەد شیاع ئەلسودانی» و هاوکاری لە بواری پاڵپشتی کردنی کەیسەکانی کارەباو غازو وزە کردەوە.

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتیشی:حکومەتی سودانی دەستەڵاتی سەرکەوتن و پێشکەوتن لە وڵات و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەلی عێراقی هەیە.

ئەلئەعرەجی هەروەها وتیشی: حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا مسۆگەر کات و خۆی لە سیاسەتی ڕیزبەندی دوور خاتەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتیشی: عێراق هەمیشە حەزبە دامەزرانی سەقامگیریی ئاسایشتی و سیاسی و ئابووری لە ناوچەکەدا دەکات لە ئاراستەی بەرژەوەندیی گەلان و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، باڵوێزی ئێران له بەغداو ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق بیروڕایان لەبارەی فراوانکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکان و ستراتیژیی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانه لە ئاراستەی بەرژەوەندیی هەردووک وڵات و هەردووک نەتەوەو هەروەها ڕەوشتی سیاسی و ئاسایشتیی ناوچەکەو جیھان بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ