تشرینی دووه‌م 29, 2022 11:33 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق گەییشتە تاران

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە میانەی پێشوازیی «سەیید ئیحسان خاندوزی» وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران گەیشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەمە یەکەم سەردانی «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێرانە لە دوای بەئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

«محەممەد شیاع سودانی» پێشتر سەردانی ئوردۆن و کوەیتیشی کردبوو، سعودیەش وای پێ خۆش بوو کە بەرلە گەشتەکەی تارانی سەری ڕیاز بدات و بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتنامەیەکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە.

لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران هەیە.

بوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان واتە (نزیکەی 1258 کم سنووری وشکانی و 351 کم سنووری ئاوی)، پەیوەندی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری لە ڕیزی ئەو خاڵە گرنگانەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ