کانونی یه‌که‌م 11, 2022 18:24 Asia/Tehran
  • دیداری عەممار حەکیم لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی شەممە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە بەغدا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز؛ «سەیید عەممار حەکیم»، ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ «عەبدوللـەتیف ڕەشید»، سەرۆک کۆماری عێراق، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە و ناوچەکە و گەڕانەوەی عێراق بۆ پێگەی ناوەندیی خۆی لە ئاستی ناوچەکەیان لێکدایەوە.

لەم دیدارەدا کە لە نووسینگەی ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، ھەردووک لا جەختیان لە درێژەدان بە گفتوگۆ کردەوە بۆ تێپەڕاندنیی ناکۆکی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکە لەسەر بنەمای هاوکێشەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و چاوپۆشی کردن بە قازانجی عێراق.

ھەردووک لا هەروەها داوای کاراکردنی چالاکییەکانی پەرلەمانی عێراق و هەوڵدانیان بۆ ئامادەکردنی یاسای گرنگ و تێپەڕاندنیان کردو جەختیان لە گرنگیی مسۆگەرکرانی بەشە ئاوی عێراقیش لە لایەن وڵاتانی خاوەن سەرچاوەی ئاوی کرایەوە.

عەممار حەکیم هەروەها سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پارێزگاکانی ئەم وڵاتە و بەدەست ھێنانی زانیاریی مەیدانی سەبارەت بە کێشەکانی هاووڵاتیانی عێراقی بەرز نرخاند.

سەرپەیڤ