تا ئێستا چارەنووسی ئەو 400 ژنەی «تەلعەفەر» کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون، نادیارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413700-تا_ئێستا_چارەنووسی_ئەو_400_ژنەی_تەلعەفەر_کە_لەلایەن_داعشەوە_ڕفێندراون_نادیارە
قایمقامی تەلعەفەر لە پارێزگای نەینەوای عێراق ڕایگەیاند، چارەنووسی ئەو 400 ژنەی لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون، نادیارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2022 16:58 Asia/Tehran
  • تا ئێستا چارەنووسی ئەو 400 ژنەی «تەلعەفەر» کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون، نادیارە

قایمقامی تەلعەفەر لە پارێزگای نەینەوای عێراق ڕایگەیاند، چارەنووسی ئەو 400 ژنەی لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون، نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی ئەلعەهد نیوز، «قاسم محەممەد شەریف»، قایمقامی تەلعەفەر ئەمڕۆ (دووشەممە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داعش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ ژن و کچی لە دانیشتوانی تەلعەفەر ڕفاندووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

قایمقامی تەلعەفەر بە ئاماژەدان بەوەی کە تەنها خێزانێک خەڵکی تەلعەفەر لە کەمپی ئەلھۆلەوە گەڕاونەتەوە شارەکە،وتیشی: نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ لە ژنە ڕفێنراوەکان گەڕاونەتەوە تەلعەفەر، بەڵام چارەنووسی ئەوانی دیکە نادیارە.

عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند کە لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵدا نزیکەی یەک لەسەر سێی خاکی ئەو وڵاتەی داگیر کردبوو.