پەرلەمانتارێکی ھاوپه‌یمانیی فه‌تح : نزیکه‌ی٥٠ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیمان ڕادەستی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و دادوه‌ری کردووه
«محه‌مه‌د به‌له‌داوی» ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، نزیکه‌ی ٥٠ دۆسیه که په‌یوه‌ندییان به گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی وڵاته‌وه هه‌یه، پێشکه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراون، به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵکاران و سزادانیان به‌پێی یاسا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێرانەوە لە میدیاکانی عێراق، «محه‌مه‌د به‌له‌داوی» له پرێس کۆنفرانسێکدا رایگه‌یاند: حکومه‌ت به‌رده‌وامه له جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له که‌مته‌رخه‌مه‌کان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌که له ده‌ستیان و ده‌سته‌به‌رکردن و تۆڵه‌کردنه‌وه لێیان به یاسا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، نزیکه‌ی ٥٠ دۆسیه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و هاوڵاتیان و سه‌رپێچیی ده‌سه‌ڵات و سنوره کارگێڕییه‌کان و دزی و زیاده‌ڕه‌ویکردن له نرخه‌کاندا پێشکه‌شی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و دادوه‌ری کراوه.
بە قسەی «محه‌مه‌د به‌له‌داوی»، دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی پێویستیان به کات هه‌یه، به‌و پێیه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مو به‌ڵگه و داتا‌کان ماوه‌یه‌کی زۆریان ده‌وێت، به‌تایبه‌تی که گه‌نده‌ڵکاران له سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدان و دیارە به‌ده‌ستهێنانی زانیاریش ئاسان نییه دوای ئه‌وه‌ی خۆیان به دیوارێکی خزم و که‌سوکار ده‌وره داوه و سودمه‌ندانی گه‌نده‌ڵی و دزیان له‌ده‌وری خۆیان کۆکردۆته‌وه، به‌ڵام دیارە ئەم دۆخه‌که زۆر ناخایه‌نێت و ھەتا گەییشتن بە ئەنجامی پێویست ھەوڵەکان به‌رده‌وام دەبن.