کانونی دوھەم 27, 2023 10:20 Asia/Tehran
  • سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پاریس

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە بە چەندین مەبەست لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی، ڕۆشنبیری و واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ستراتیژی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، سەردانی فەڕەنسای کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە سودانی لەم سەفەرە یەک ڕۆژەیەدا ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیی نێوان عێراق و فەرەنسا واژۆ دەکات.

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا فەرەنسیەکەی «ئیلیزابێت بۆرن» و «ئیمانوێل ماکرۆن» سەرۆکی فەرەنسا و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و هەروەها نوێنەری کۆمپانیا و بازرگانانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری، پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکان، بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراو و ئابوورییەکان، کڕینی چەک، پاراستنی ژینگە، مافی مرۆڤ، پەروەردە و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان، گواستنەوە و دامەزراندنی میترۆو، گۆڕینی ژێرخانی ئابووریی عێراق یەکێکە لە ئامانجە دیارەکانی ئەم گەشتە.

سەرپەیڤ