شوبات 07, 2023 11:11 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی له سەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی و هاوکاریی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوه .

 

Image Caption

بەپێی ڕاپۆرتی سومەریە نیوز، «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی دووشەممە، لەگەڵ «مەهدی سەفەری» بریکاری ئابوریی وەزیری دەرەوەی ئێران و «محەمەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی ئێران لە عێراق و شاندەکەی یاوەری لە کۆشکی بەغدا کۆبووەوەو لە میانەی کۆبوونەوەکەش دا ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئێران و عێراق کرد و جەختی لەسەر پێویستی چەسپاندنی پەیوەندییەکان کردەوە لە بوارە جیاجیاکان لە ئاراستەی بەرژەوەندیی ھەردووک وڵاتی دۆست و برا.

Image Caption

به پێی ئەم ڕاگەیەندراوه ، لە سەرەتای ئەم دیدارەدا سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شاندەکەی ئێران و شانازیی شەرەفی میوانداریکردنیان ، هاوکات سڵاوی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی وەرگرت و لە بەرامبەردا سڵاوی سەرۆک کۆماری عێراق و گەلی ئەم وڵاتەی لە ڕێگای ئەو شاندەوە ئاراستەی سەرۆک کۆمارو گەلی ئێران کردو هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ خەڵکی ئێران خواست.

لەم دیدارەدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە گرنگیی بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان هەردووک وڵات کردەوەو ڕۆڵی ئێران و وەستانی لە تەنیشتی گەلی عێراق دا لە سەردەمی دیکتاتۆرییەتی سەدام و شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بەرز نرخاند.

Image Caption

«دوکتور مەهدی سەفەری» بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ھەر لە دیدارەکەدا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەربڕی و وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر خواست و تامەزرۆیی حکومەت و خەڵکی ئێران بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندیی و هاوکارییەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکانداو  بەتایبەت دابینکرانی بەرژەوەندییەکانی هەردووک وڵات و نەتەوەکە، وتیشی : لیژنەی هاوبەشی ئابووریی عێراق و ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەکانی خۆی ئەنجام دەدات و سەرجەم بابەتە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا تاوتوێ دەکات.

سەرپەیڤ