شوبات 11, 2023 17:35 Asia/Tehran
  • حەکیم: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هاوکێشە جیهانییەکانی گۆڕی

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی بە ھۆکاری گۆڕدرانی هاوکێشە جیهانییەکان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، لە ڕێوڕەسمی یادی ٤٤ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە بە ئامادەبوونی بنەماڵە ئێرانییەکانی دانیشتووی بەغدا و «محەمەد کازم ئەلی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە میوانداریی  ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق بەڕێوە برا،وتی: ئێران هاوکێشەکانی تێکدا و ڕەوتی ڕووداوە ناوچەیی و جیهانییەکانی گۆڕی.

حەکیم بە ئاماژە بە نیشتەجێبوونی ئیمام خومەینی (رە) و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نەجەفی ئەشرەف وتی: پشتیوانیی ئێران بۆ عێراق ھەروا بەردەوامەو کاتێک عێراق تووشی دیاردەی  تیرۆریزم ھات، کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشەنگ بوو بۆ یارمەتی و پشتیوانی کردن و ڕاوێژکارەکانی ناردن بۆ یارمەتیدانی پەڕینەوەی عێراق لەم قەیرانە.

لە کۆتایی دا حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئێران لەوە گەورەترە کە باس لە هاوبەشییە کولتووری و ئابووری و جوگرافییەکان بکرێت، مەسەلەکە لەوە قووڵترە و هەردووک وڵاتەکە هاوکاریی زۆریان پێکەوە هەیەو جێگای سەرنجە کە کەشوهەوای ناوچەیی و نێودەوڵەتی دوای بیست ساڵ لەم ڕاستییە تێگەییشتووەو  ئیتر کەس باسی دروستکردنی مەودا و دوژمنایەتی لە نێوان عێراق و ئێران ناکات.

سەرپەیڤ