کانونی یه‌که‌م 31, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • ئالی سادق: تیرۆری ڕێبەران، خۆڕاگریی ناوەستێنێ

باڵوێزی ئێران لە عێراق پێی داگرت؛ دوژمن وایدەزانی تیرۆری ڕێبەران، تەوەری خۆڕاگریی تێک دەشکێنێ بەڵام ئەوە تەنیا وەهم و خەیاڵە.

"محەممەدکازم ئالی سادق" وتی: پەیوەندیی شەهید سەردار حاج قاسم سولەیمانی لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای عەشق و ئیخلاس بوو. پەیوەندیی ناوبراو لەگەڵ عێراقدا، سنوورەکانی تێپەڕاند چونکە هاوڕێ لەگەڵ برا و یاوەری فەرماندەی واتە شەهید ئەبوومەهدی موهەندیس، خوێنی پاکی لەهەمبەر خەیانەتی ئەمریکادا، پێشکەش کرد. ئالی سادق وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی تەوەری خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق، ئێران، لوبنان، یەمەن و فەلەستین وتی: ئێران لەتەنیشت حکومەت و گەلی عێراق لەپێناو چەسپاندنی سەقام، ئاسایش و سەربەخۆیی لەو وڵاتەدا، رادەوەستێ.

سەرپەیڤ