حەلبوسی: پەرلەمانی عێراق پشتیوانی لە پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415481-حەلبوسی_پەرلەمانی_عێراق_پشتیوانی_لە_پەیوەندییەکانی_بەغدا_و_تاران_دەکات
«محەمەد حەلبوسی»، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە میانی دیدار لەگەڵ «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی یاوەری، جەختی لە پشتیوانیی پەرلەمانی عێراق لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2023 17:55 Asia/Tehran
  • حەلبوسی: پەرلەمانی عێراق پشتیوانی لە پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران دەکات

«محەمەد حەلبوسی»، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە میانی دیدار لەگەڵ «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی یاوەری، جەختی لە پشتیوانیی پەرلەمانی عێراق لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە.

لەم دیدارەدا «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» و »حەلبوسی» کۆمەڵێک دۆسیەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشیان تاوتوێ کرد کە جێی سەرنجی هەردوو وڵات بوون.

ھەر لە دیدارەکەدا «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» ئاماژەی بە قووڵایی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق و خاڵە هاوبەشەکانی هەردووک وڵاتی دراوسێ کرد و ڕایگەیاند کە ئێران هەمیشە پاڵپشتی لە گەشە و سەقامگیریی عێراق دەکات.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها هیوادرایی دەربڕی که خولی نوێی وتووێژەکانی لیژنه باڵای هاوبەشی نێوان هەردووک وڵات بەڕێوه بچێت.

جێگای ئاماژەیە لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران هەیە.