شوبات 23, 2023 21:58 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق

سەرۆک کۆماری پێیشووی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران بە ئامانجی خزمەتکردنی هەردو وڵات کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی فڤریەی ٢٠٢٣، «بەرهەم ئەحمەد ساڵح» سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری بەغدا، پێشوازیی لە «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای جەخت کردن لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئێسلامی ئێران، پێداگری لەسەر گرنگیی ئەو پەیوەندیانە کرا.

ھەر لەو دیدارەدا «بەرھەم ساڵح» سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی یاوەری کرد و جەختی لە پەرە پێدانی پەیوەندییەکان بە ئامانجی خزمەتکردنی هەردو وڵات کردەوە.

لەدیدارەکەدا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئاماژەی بەرۆڵی بەڕێز «بەرھەم ساڵح» کرد، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی عێراق داو پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە بەڕێزی لە ئێستاشدا دا ھەر وەک کەسایەتییەکی بەئەزمون لە ناوچەکە ڕۆڵی تایبەتی دەگێڕێ.

سەرپەیڤ