شوبات 25, 2023 14:44 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لە سەر گڵکۆی شەهید «ئەبو مەھدی موهەندیس»

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی گەشتەکەی عێراقی ، بە دادانی فاتێحایەک لەتەنیشت گڵکۆی شەهید «ئەبومەهدی موهەندیس» یاری عێراقیی هەمیشە ھاوڕێی سەرداری شەهید «حاج قاسم سولەیمانی» ،لە وادیوسسەلامی نەجەفی پیرۆز ئامادە بوو .

بەپێی ڕاپۆرتی شەوی شەممەی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی عێراقی کردووە، ڕۆژی پێنجشەممە دوای نەجەفی پیرۆز گەییشتە شاری کەربەلا و لەلایەن «نەسیف ئەلخیتابی» پارێزگاری ئەم پارێزگایەوە پێشوازیی لێکرا.

لەمیانی سەفەرەکەیدا بۆ عێراق، «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و سەرکردەی ڕەوت و لایەنە کاریگەرەکانی عێراق کۆبووەوە و جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا کردەوە.

هەروەها لە سەردانەکەی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بۆ عێراق چەند بابەتێکیش تاوتوێ کران، لەوانە ئاسایشی سنوورەکان، بوونی باڵە دژە شۆڕش و جوداخوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها پێویستیی دەرکردنی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ھەرێم، بەدواداچوون بۆ تیرۆرکرانی فەرماندە شەهیدەکانی خۆڕاگریی شەھیدان «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس»، بەدواداچوون بۆ داواکارییە ئابوورییەکانی ئێران و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان.

سەرپەیڤ