ئادار 12, 2023 08:48 Asia/Tehran
  • ڕاگیردرانی چالاکییەکانی ڕەوتی سەدر لە پارێزگای دیالەی عێراق

دوای هێرشە کوشندەکەی ئەم دواییەی چەکدارە نەناسراوەکانی لە دیالەی عێراق، ڕابەری ڕەوتی سەدر بڕیاری دا چالاکییەکانی سەرایە ئەلسەلام (لقی سەربازیی ڕەوتی سەدر) لەم پارێزگایە ڕابگرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پارێزگای دیالە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی عێراقەوە، ڕووداوێکی خوێناویی دوای هێرشی چەکدارەکان بە خۆوە بینی، کە هەندێک بە کردەوەیەکی تائیفی وەسفیان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیسنا، «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق لە وەڵامی نامەکەی سەرۆکی سەرایا ئەلسەلام (سەر بە ڕەوتی سەدر) نووسیویەتی، کارەکانی سەرایە سەلام لە پارێزگای دیالە ڕاگیراوە و لە ئەمڕۆوە ڕەوتی سەدر کارەکانی سەرایا سەلام لە دیالە ڕادەگرێت و ھەتا ئاگادارکردنەوەی دووبارە بە تەواوبووی دادەنێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ بەهۆی هێرشی ڕۆژی سێ شەممەی چەکدارانی نەناسراوەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی ئەلمیقدادیە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالەی عێراقەوە، ٩ کەس لەوانە کوڕی یەکێک لە شێخەکانی هۆزی «بەنی تەمیم» کوژران.

سەرپەیڤ