ئادار 16, 2023 13:49 Asia/Tehran
  • حەکیم: ھەڵەبجە قوربانییەکی گەورەی دا بۆ ئەوەی ڕزگار بوونی لە چنگی دیکتاتۆرییەت مسۆگەر بکات

ڕابەری رەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: ھەڵەبجە قوربانییەکی گەورەی دا بۆ ئەوەی ڕزگار بوونی لە چنگی دیکتاتۆرییەت مسۆگەر بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «عەمار حەکیم» ڕابەری رەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە تویتێکدا بە بۆنەی سی و پێنجەمین ساڵی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەی شەھید رایگەیاند: کارەساتی هەڵەبجەی شەهید، ئایکۆنی ئازاری عێراقە، کە نوێنەرایەتیی برینی جەماوەرێک دەکات کە قوربانییەکی گەورەی دا لە ئاراستەی ڕزگاربوون لە چنگی دیکتاتۆرییەتێک کە لە سەردەمی هاوچەرخ دا بێ هاوتا بوو.

وتیشی: لە ئێستادا بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بەشێکی کەمی وەڵامدانەوەی ئەرکی سەرشانە بەرامبەر بەم شارە ستەملێکراوە.

«عەمار حەکیم» جەختی لەوەش کردەوە کە، یادی سی و پێنجەمین ساڵەی ئەم کارەساتە مرۆڤییە هاوکاتە لەگەڵ دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بڕیاری گۆڕینی ھەڵەبجەی شەھید بۆ پارێزگا، بۆ ئەوەی بڕیارەکە ببێتە بەشێک لە وەڵامدانەوەیەکی کەمی ئەرک بەرامبەر ئەو شارە ستەملێکراوە.

هاوکات حەکیم هیوای بەدیهاتنی دادپەروەریی بەرامبەر هەڵەبجە و هەموو ئەو شارانەی خواست کە تامی بەڵای دیکتاتۆریەتێکی قێزەونیان کردووە.

دووشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا رەزامەندی لەسەر پرۆژە بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە و رەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نیشاندا.

سەرپەیڤ