سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێزی لە کەسوکاری شەهیدانی ئێرانی لە شەڕی داعش گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i416021-سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_ڕێزی_لە_کەسوکاری_شەهیدانی_ئێرانی_لە_شەڕی_داعش_گرت
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: حکومەت و گەلی عێراق قوربانیدانی ئازایانەی شەهیدان بەرز دەنرخێنن و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە بەرامبەر تیرۆریزمدا لە تەنیشت عێراق وەستاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2023 19:09 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێزی لە کەسوکاری شەهیدانی ئێرانی لە شەڕی داعش گرت

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: حکومەت و گەلی عێراق قوربانیدانی ئازایانەی شەهیدان بەرز دەنرخێنن و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە بەرامبەر تیرۆریزمدا لە تەنیشت عێراق وەستاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ماڵپەڕی ئەلمەعلومە ، «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە بنەماڵەی خۆبەخشانی ئێرانی کۆبووەوە کە لە شەڕی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق شەهید ببوون و وێڕای ستایش کردنیان فەرمانی دا ڕێز لەو بنەماڵانە بگیردرێت.

«سودانی» ئاماژەی بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئایینی و مێژووییەکان کرد کە دوو نەتەوەی دۆستی ئێران و عێراق بەیەکەوە دەبەستێتەوە و وتی؛ خوێنی شەهیدانی عێراق لە بەرامبەر دڕندەیی تاقمی داعش تێکەڵ بە شەهیدانی ئێران بوو.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە زیندوو ڕاگرتنی یادەوەری و چیرۆکی شەهیدبوون و قوربانیدانی شەهیدە نەمرەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو کردەوەو وتی: جێی خۆیەتی هەموو عێراقییەکان و هەموو هێزە خێرخوازەکانی جیهان هەڵوێستی شەرەفمەندانەی ئەو شەهیدە بیرئازادانە بەرز بنرخێنن.