ئادار 19, 2023 12:49 Asia/Tehran
  •  پێشوازی ئەلئەعرەجی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە شەمخانی

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، "عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بەغدای کردووە، لە فڕۆکەخانەی ئەم شارە لەگەڵ «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران لە گەشتەکەی دا بۆ عێراق، پارێزگاری گشتی بانکی ناوەندی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووریی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری پەیوەست بە وڵاتانی کەنداوی فارسیشی لەگەڵ دایە.

سەردانەکەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ عێراق لەسەر بانگهێشتی «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەنجامی گرتووە. لەو سەردانەدا سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و پلە باڵاکانی سیاسی و ئابووریی ئەم وڵاتە کۆ ببێتەوە و ڕاوێژ بکات.

لە میانەی سەردانەکەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ عێراق، ھەروەھا بەڵگەنامەی هاوکاریی ئاسایشتیی هاوبەش کە چەند مانگێکە تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی لەسەر دەکرێت،  لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمنیی دوو وڵاتەوە واژۆ دەکرێت.

واژۆکرانی ئەم بەڵگەنامەیە کە بەرپرسیارێتی و پابەندبوونی هاوبەش بۆ پاراستنی دابی دراوسێیەتی و ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان بەهێزتر دەکات، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی نایاسایی دژە شۆڕشی چەکدار و ئەندامانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران.

سەرپەیڤ