کۆبوونەوەی شەمخانی لەگەڵ سەرۆکەکانی یاسادانان و دادوەریی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i416106-کۆبوونەوەی_شەمخانی_لەگەڵ_سەرۆکەکانی_یاسادانان_و_دادوەریی_عێراق
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران کە سەردانی بەغدای کردووە؛ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2023 20:19 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی شەمخانی لەگەڵ سەرۆکەکانی یاسادانان و دادوەریی عێراق

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران کە سەردانی بەغدای کردووە؛ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرۆکی دەستەڵاتی یاسادانان و دەستەڵاتی دادوەریی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ "عەلی شەمخانی" کۆبوونەوەو وێڕای پیرۆزبایی لە ئێران و عەرەبستان بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان، جەختیان لە ئامادەیی عێراق کردەوە بۆ یارمەتیدان لە پێشخستنی ڕێککەوتنەکانی نێوان تاران و ڕیاز.

لایەنەکان بە ئاماژەدان بە توانا بەرفراوانەکانی هاوکاری لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات، جەختیان لەسەر لابردنی ئاستەنگەکان و خێراکردنی پڕۆژە ئابوورییە هاوبەشەکان کردەوە.

شەمخانی هەروەها سوپاسی هەوڵە بەنرخەکانی حکومەتی عێراقی کرد لە میوانداریکردنی پێنج خولی دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان کە ڕۆڵی کاریگەری هەبوو لە گەییشتن بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران بەدواداچوونی شێلگیرانە بۆ دۆسیەی ھەنگاوە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا دژی فەرماندەکانی خۆڕاگری و هەوڵی هاوبەش بۆ سزادانی سەرکردە و ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تاوانکارانەیەی لەو ئەوبەرایەتییانەی ھەردووک وڵات زانی و بانگەوازی کرد بۆ بەکارهێنانی کۆمەڵە توانا یاسایی و نێودەوڵەتییەکان لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم کەیسەدا.