لە دووھەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دا تورکیا ھێرشی کردە سەر ئامێدی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i416265-لە_دووھەم_ڕۆژی_مانگی_ڕەمەزان_دا_تورکیا_ھێرشی_کردە_سەر_ئامێدی
سوپای تورکیا لە دووھەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانیش ڕدا ھێرشەکانی بەردەوام کردن و پەلاماری باکووری عێراقی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 24, 2023 17:20 Asia/Tehran
  • لە دووھەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دا تورکیا ھێرشی کردە سەر ئامێدی

سوپای تورکیا لە دووھەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانیش ڕدا ھێرشەکانی بەردەوام کردن و پەلاماری باکووری عێراقی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ھەینی کە دووەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە جارێکی تر فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی باکووری عێراقیان کردو، ئەمجارە پەلاماری گوندێکی نزیک ئامێدییان دا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناوچەکەوە رایگەیاندووە: ئێوارەی ڕۆژی ھەینی هێزە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا گوندی «سگێرێ» لە دەڤەری «نهێل» لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد.

سەرچاوەکەی ئاشکراشی کە فڕۆکەکانی تورکیا دووجار بۆردومانی دەڤەری ئەو گوندەیان کردووە.

لەبارەی شوێنی دیاریکراوی بۆردومانەکەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆردومانەکە گوندی «سگێرێ» و نزیک بووە لە گوندی «سەرگەلێ» و، لە ئەنجامدا ترس و دڵەڕاوکێی لەلای دانیشتوانی گوندەکە دروست کردووە.