ئاڵای فەلەستین و حەماس لە شەقامەکانی بەغدا هەڵدەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i416805-ئاڵای_فەلەستین_و_حەماس_لە_شەقامەکانی_بەغدا_هەڵدەکرێن
شەقامەکانی بەغدا بە ئاڵای عێراق و فەلەستین و حەماس ڕازاوەتەوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕۆژی جیهانیی قودس کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتا هەینی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2023 12:50 Asia/Tehran
  • ئاڵای فەلەستین و حەماس لە شەقامەکانی بەغدا هەڵدەکرێن

شەقامەکانی بەغدا بە ئاڵای عێراق و فەلەستین و حەماس ڕازاوەتەوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕۆژی جیهانیی قودس کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتا هەینی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئەل ئیتیجاە»ی عێراقی، شاری بەغدا بە ئاڵای بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی و فەلەستین دەڕازێنرێتەوە بەو مەبەستەی کە هەینیی داهاتوو بۆ مەراسیمی ڕۆژی قودس ئامادە بێت.

ڕۆژی قودسی ئەمساڵ لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە ئەم شارە و مزگەوتی ئەقسا شاهیدی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان و ئەنجامدانی تاوان دژی هاووڵاتیانی بێ تاوانی فەلەستینین و ھاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوانەش دا کاردانەوەی ھێزەکانی خۆڕاگریش توندتر بووەتەوە.

«سەباح ئەلعەکیلی» شرۆڤەکاری سیاسی ڕایگەیاند، ئامانجی قودس ئامانجی سەرەکیی موسڵمانانە. لە ئێستادا ڕژێمی زایۆنی خاکێکی موسڵمان و عەرەبی داگیر کردووە، هەر بۆیە ئەرکی ئینسانی، ئەخلاقی و مەزهەبیی هەموو ئەندامانی ئوممەتی ئیسلامییە کە پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین بکەن.

هەروەها پێویستە جەخت لەسەر ئەرکی هەموو گەلانی ئیسلامی بکەینەوە بۆ ڕزگارکردنی قودس و پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین.