نیسان 29, 2023 18:11 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بۆ بنکەی ئەمریکی لە «عەینولئەسەد»

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی ناردنی کەرەستەی سەربازیی بەرفراوان بۆ بنکەی ئەمریکیی «عەینولئەسەد»یان کردووە لە پارێزگای ئەنباری عێراق.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی ئەلمەعلومە ڕایگەیاند کە ئەم ئامێرە لە کوێتەوە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە ڕەوانەی بنکەی عەین ئەسەد کراوە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەنبار.

ئەم چالاکییە لە ئاراستەی ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا ئەنجامدراوەو فڕۆکەی شەڕکەرو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی ھاوکات بەسەر بنکەی «عەینولئەسەد»دا فڕین.

سەرچاوەیەکی عێراقی باسی ئەوەشی کردووە کە: هێزەکانی ئەمریکا کە لە کوێیت جێگیر بوونە، هێزێکی چەکداریشیان ڕەوانەی بنکەی «عەینولئەسەد» کردووە.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2014ەوە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق سەقامگیرن.

سەرپەیڤ