سودانی: پشتیوانیی لوبنان دەکەین بۆ تێپەڕاندنی کێشەکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i418048-سودانی_پشتیوانیی_لوبنان_دەکەین_بۆ_تێپەڕاندنی_کێشەکانی
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە پاڵپشتیی بەغدا بۆ سەقامگیریی لوبنان کردەوە بە مەبەستی زاڵ بوون بە سەر کێشە و گرفتەکانی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2023 23:57 Asia/Tehran
  • سودانی: پشتیوانیی لوبنان دەکەین بۆ تێپەڕاندنی کێشەکانی

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە پاڵپشتیی بەغدا بۆ سەقامگیریی لوبنان کردەوە بە مەبەستی زاڵ بوون بە سەر کێشە و گرفتەکانی دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم،«محەممەد شیاع سودانی»سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی سی و دووهەمین کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە شاری جەددەی عەرەبستان لەگەڵ «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە و ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکارییەکانی عێراق و لوبنان و پەرەپێدانی هاوبەشییەکانی ھەردووک وڵاتیان لە بواری جۆربەجۆردا شی کردەوە.

هەر لەم دیدارەدا «نەجیب میقاتی» پاڵپشتیی عێراقی بۆ حکومەت و گەلی لوبنان و بەردەوامیی دابینکردنی سووتەمەنی بەرز نرخاند.

میقاتی وتیشی: ئەمڕۆ عێراق لە ھێڵی پێشەوەی ئەو وڵاتە عەرەبیانەیە کە پاڵپشتیی لوبنان دەکەن لە تێپەڕاندنی قەیرانەکان و چەسپێندرانی سەقام لەو وڵاتەدا.