سودانی جەختی لە پێویستیی هەوڵدان بۆ زیادکردنی متمانەی خەڵک بە هەڵبژاردن کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i418131-سودانی_جەختی_لە_پێویستیی_هەوڵدان_بۆ_زیادکردنی_متمانەی_خەڵک_بە_هەڵبژاردن_کردەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە حکومەت کار بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی هەڵبژاردن دەکات، فەرمانی دا بۆ زیادکردنی متمانەی خەڵک بەرامبەر بەم ڕووداوەو ئەنجامەکانی ھەوڵ بدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2023 12:22 Asia/Tehran
  • سودانی جەختی لە پێویستیی هەوڵدان بۆ زیادکردنی متمانەی خەڵک بە هەڵبژاردن کردەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە حکومەت کار بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی هەڵبژاردن دەکات، فەرمانی دا بۆ زیادکردنی متمانەی خەڵک بەرامبەر بەم ڕووداوەو ئەنجامەکانی ھەوڵ بدرێت.

«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە سەردانی بارەگای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی بەغدای کردو لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، حکومەت کار بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی هەڵبژاردن و پێداویستییەکانی کۆمسیۆن دەکات، چونکە دەستپاکی و زوڵاڵ بوون لە ڕەوتی پرۆسەی هەڵبژاردن لەو کۆڵەکە سەرەکیانەی پاراستنی پیشەیی و بێلایەنیی ئەم دامەزراوەیە لە جێبەجێکردنی هەڵبژاردندا دێتە ئەژمار.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە دەربڕینی ئەمەی کە  حکومەت لە هیچ هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوە و زیادکردنی متمانەی خەڵکی وڵات بە پڕۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی درێخی ناکات، جەختی کرد: دەزگاکانی حکومەت پابەندن بە ڕاسپاردنی هەموو هێزەکانیان بۆ ئەوەی وریا بن ھیچ چەشنە دەستکاری و ساختەو یان ھاودەستییەک بەدەر لە چوارچێوەی یاسا شوێن لە سەر کاری کۆمیساریای باڵا دانەنێت و هەڵبژاردن ھەرچۆن ئامرازێکە بۆ گواستنەوەی ئاشتیانە و دیموکراسی و دەستووریی دەسەڵات و بەرپرسیارێتی،  ئامرازێکیش بێت بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی مەدەنی.

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی پارێزگاریی عێراق بڕیارە ئەمساڵ بەرپا بکرێت.