ته‌مووز 20, 2023 16:01 Asia/Tehran
  • حەکیم: هەڵوێستی حکومەتی سویید جێگای سەرسوڕمانە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە بەرامبەر ئەو کارەی پۆلیسی سویید لە دووبارە دەرکردنی مۆڵەتی سووتاندنی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم،وتی: هەڵوێستی حکومەتی سویید بەرامبەر بە کەسێک کە سوکایەتی بە قورئان دەکات جێگای سەرسوڕمانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، سەیید "عەمار حەکیم"، ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: مۆڵەت دەرکردنی دووبارەی پۆلیسی سویید بۆ «مۆمیکا» لەمەڕ سوتاندنی قورئانی پیرۆز بە مانای شکاندنی ڕێزی ئایینی ئیسلام و هەروەها سووکایەتیکردن بە پیرۆزایەتیی موسڵمانانە.

حەکیم وتیشی: مۆمیکا هەروەها ڕێگەشی پێ دراوە کە ئاڵای عێراق لە بەردەم باڵوێزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم بسوتێنێت.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق داوای لە دەسەڵاتدارانی سویید کرد ڕێگری لەو جۆرە ڕەفتارانە بکەن، کە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە سەبارەت بە سووکایەتیکردن بە بیروباوەڕی ئایین و نەتەوەکان.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق هەروەها هۆشداری دا لە هەوڵی بەشێک لە گرووپە توندڕەوەکان کە لایەنگری لە بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە لە نێو گەلانی جیهاندا دەکەن و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامودەزگا جیهانییەکان بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کرد کە بەگژ ئەم تێڕوانینە درۆینەیە لە بارەی ئازادییەوە بچنەوە.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق هەروەها  داوای لە هەموو لایەک کرد کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە پێی لۆژیکی قورئانی ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن.

سەرپەیڤ