وشداری دانی عەسائیبی ئەھلی حەق لە بارەی گەڵاڵەی گومانلێکراوی ئەمریکا لە عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i420236-وشداری_دانی_عەسائیبی_ئەھلی_حەق_لە_بارەی_گەڵاڵەی_گومانلێکراوی_ئەمریکا_لە_عێراق_دا
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە بارەی گەڵاڵەی ئەمریکیی «فۆلبرایت» بە مەبەستی دووبەرەکی دروست کردن لە نێو کۆمەڵگای عێراق وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2023 15:23 Asia/Tehran
  • وشداری دانی عەسائیبی ئەھلی حەق لە بارەی گەڵاڵەی گومانلێکراوی ئەمریکا لە عێراق دا

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە بارەی گەڵاڵەی ئەمریکیی «فۆلبرایت» بە مەبەستی دووبەرەکی دروست کردن لە نێو کۆمەڵگای عێراق وشداریی دا.

بەرنامەی خوێندکارانی بیانیی «فۆلبرایت»ی خوێندکارانی دەرچوو، ئەو بەستێنە بۆ پسپۆڕانی لاوو ھونەرمەندانی دەرەوەی وڵات دەڕەخسێنێ ھەتا لە ئەمریکادا خوێندنیان بەردەوام کەن. ئەم بەرنامەیە لە زیاتر لە ١٦٠ وڵات لە سەرتاسەری جیھان کارا کراوە. نزیکەی ٤٠٠٠ خوێندکاری بیانی ھەموو ساڵێک بۆرسەی «فۆلبرایت» وەردەگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئێرس نیوز» ، زەینەب موسەوی لە نوێنەرانی فراکسیۆنی سادیقون سەربە عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا لە بارەی ڕۆڵی ناحەزانەی واشێنگتۆن لە عێراق لە قەواخی ڕاکێشانی کەسانی شیاو لە ڕێگای بەرنامەی ئەمریکایی «فۆلبرایت»ەوە وشداریی دا.

زەینەب موسەوی لەم بەیاننامەیەی دا وتیشی: ئەمریکا لە ڕێگای بەرنامەی «فۆلبرایت»ەوە، کەسانی شیاووکارامە لەنێو ڕۆژنامەنووسان، زانکۆییەکان و کەسانی بلیمەتی دیکە لە عێراق جیا دەکاتەوەو ڕایاندەکێشێ ھەتا لەگەڵ کەسایەتییە گومانلێکراوە ئەمریکی و زایونییەکان ئاشنا ببن و ئەوەی ئەوان دەیانەوێ ، ڕاپەڕێنن. دیارە ئەوانە بە نیازی دابەشکردنی کۆمەڵگای عێراقن لە ڕێگای ڕاکێشانی کەسانی شیاوو کارامەوە.

ئەم نوێنەرەی فراکسیۆنی سادیقون داوای ھەنگاوی خێرای دەوڵەتی عێراقی کرد بۆ ڕاگرتنی ئەو بەرنامەگەلەی کە «ئیلینا ڕۆمانۆسکی» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا کاری لەسەر دەکات.