پێداگری حەلبووسی و حەکیم لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق بۆ پێکهێنانی وڵاتی فەلەستین بە پێتەختی قودس
محمد حەلبووسی سەرۆکی پارلمانی عێراق و سەید عەمار حەکیمی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق پێداگریان کرد لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی ءیراق بۆ پێکهێنانی وڵاتی فەلەستین بە پێتەختی قودس.
محمد حەلبووسی سەرۆکی پارلمانی ئێراق دوێنێ سێ شەم لەمیانەی چاوثێکەوتنی لەگەڵ سەید عەمار حەکیمی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ئێراق هاوکات لەگەڵ تاوتوێی دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە پێداگریان کرد لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەیان لەدژایەتی لەگەڵ هەرچەشنە هەوڵێک بۆ کۆچی زۆرەملی خەڵکی فەلەستین و سەبارەت بە دۆخی ڕامیاری عێراقیش قسەو باسیان کرد لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی لێژنەی پارێزگەکان و گرینگی سەرکەوتن بەئاراستەی یاسای بنەڕەتی ئێراق. دوولایەن سەبارەت بە ڕوداوەکانی کەرتی غەززەو گرینگی هەوڵی دیپلۆماتیک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕو پێداگری لەسەر پاڵپشتی بەتەواوی لە خەڵکی فەلەستین و هەڵوێستی نەگۆڕی خەڵک و مەرجەعە فەرمیەکان بەئاراستەی بەرپەرچدانەوەی هەرچەشنە هەوڵیک بۆ کۆچ پێ کردنی بەزۆری خەڵکی فەلەستین و مافەکەیان بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستینی ڕاوێژو وتووێژیان کرد.