نوجەبا: پەلاماردانی بنکەکانی ئەمریکا هێدی هێدی زیاتر دەبێ
ئەندامی باڵای ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند کە خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەم وڵاتە بڕیاری داوە لەسەر پەرەپێدانی هێدی هێدیی پەلامارەکانی بۆ سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
"فراس الیاسر" ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق وتی: بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی لە عێراق ئێستاکە بوونەتە ئامانجێک بۆ پەلامارەکانی خۆڕاگری ، لە هەرکاتێکی گونجاودا.
یاسر وتیشی: پەلامارەکانی ئەمدواییە بۆ سەر بنکە ئەمریکاییەکان چڕ و پڕ و پلان بۆداڕێژراو بوو و زەبرێکی قورسی لە ئەمریکاییەکان دا، بەڵام ئەوان ئەو زەبر و زیانەیان شاردەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق وتیشی: بڕیاری خۆڕاگریی عێراق لەسەر بەردەوام کردنی پەلاماردانی بەرژوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق نەگۆڕە.
ئەم کاربەدەستە عێراقییە ڕاشیگەیاند: راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانمان دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەسراوەتەوە بە دوو شت؛ یەکەم وەڵامی ئەرێنیی واشینگتۆن بە ئاگربڕ لە غەززە و دووەم چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لە عێراق.