تشرینی دووه‌م 08, 2023 16:15 Asia/Tehran

گرووپەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە چوارچێوی وەڵامدانەوەی جەنایەتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە، تەیار کران بە مووشەکی نیوانبڕی مۆدیلی «اقصی ۱» .

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ گرووپەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە چوارچێوی وەڵامدانەوەی جەنایەتەکانی سوپای ڕژێمی ئیسراییل لە پەلاماردانی غەززە بە ڕێنوینی و بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئەمریکا، بۆ یەکەم جار مووشەکی نیوانبڕی مۆدیلی «اقصی ۱»ی هێنایە بازنەی بەکارهێنانەوە.

بە پێی ئەم بەیاننەمەیەدا، گرووپەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە ژمارێک لە هەڵمەتەکانیان دژ بە بنکەکانی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە عێراق و سوریا ئەم مۆدیل موشەکەیان بەکارهێناوە.شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا چەندین جار وەبەر پەلاماری درۆنی، ڕاکتی و مووشەکیی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق کەوتوون.

سەرپەیڤ