لێدوانەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە گواستنەوەی ئەندامانی گرووپەکانی دژەشۆڕش لە عێراق
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەبارەت بە گواستنەوەی ئەندامانی گروپەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتی: ئێمە کەمپێکمان لە هەولێر و کەمپێکی دیکەمان لە سلێمانی دروست کردووە بۆ نیشتەجێ کردنی ئەندامانی گروپەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
"قاسم ئەلئەعرەجی" لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق سوورە لەسەر چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی لە ڕێگەی دیالۆگ و کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە، بۆیە کۆمیسیۆنێکی باڵا لە نێوان عێراق و ئێران پێکهاتووە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی ئامادە بوونی گرووپەکانی دژبەری ئێران، کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە خاکی عێراقدان.
ئەلئەعرەجی ئاماژەی بەوەش کرد: "دوای زیاتر لە چواردە کۆبوونەوە لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی و تاران بە چاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق، توانیمان سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپانەی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بگوازینەوە بۆ ناوچە دوورەدەستەکان کە ساڵانێکی زۆرە لە سنوورەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سولەیمانی سەقامگیرن.
ئەم بەرپرسه عێراقییه هەروەها وتی: ئێمه سەرکەوتوو بووین له چەک کردنی ئەندامانی گرووپەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق.