تشرینی دووه‌م 13, 2023 14:00 Asia/Tehran

192 خێزانی عێراقیی کە لە 776 کەس پێکهاتون، ئامادەکاری بۆ جێهێشتی کەمپی هۆل و گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان دەکەن.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کاروابری گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانەی کەمپی هۆڵ، لەگەڵ کارگێری رۆئاڤای کوردستان رێکدەخات.دوێنێ شەممە ناوەندی سوریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، چەند پاسێک کە خێزانەکانی کەمپی هۆل دەگواستەوە لە ناوچەکانی باکوری سوریاه وه بە ئاڕاستەی عێراق تێپەڕبون.دوای گەیشتنی ئەو خێزانانە لەسەریان پێویستی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە کەمپ ئاوارەکانی جەدعەی پارێزگای نەینەوا بمێننەوە، پاشان رێگەیان پێدەدرێت بگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.کەمپی هۆڵ لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرێوەدەبرێت، نزیکەی 50 هەزار کەسی لە خۆگرتوە کە بە رەگەز سوری یان عێراقین، هەروەها لە 10 هەزار بیانی تێدایە.

سەرپەیڤ