تشرینی دووه‌م 13, 2023 14:10 Asia/Tehran

ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد، ئامادە بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنی.

"موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی زایۆنییەکان، پێشنیاری بایکۆتی ئابووریی گشتداگر، وەستاندنی هەناردەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی نەوت، داخستنی باڵوێزخانەکان و بە تاوان ناساندنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و هەڕەشە لە وڵاتانی پشتیوانی تێلاڤیڤ بەتایبەت ئەمریکای دا. 

سەدر بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ یارمەتییە پێویست و پزشکییەکان خێرا بگاتە غەززە، خوازیاری داخرانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیش بوو.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ دەنگە فەرمی و نافەرمییەکانی پشتیوانی ڕژێمی زایۆنی لە وڵاتانی ئیسلامی کپ بکرێنەوە، پێی داگرت: وڵاتانی ئیسلامی دەبێ هەموو پێکەوە و هاوکات بۆ پشتیوانی لە غەززە خۆپیشاندان بەڕێوە ببەن.

سەدر وتیشی: بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی جەنایەتکاری جەنگییە.

سەرپەیڤ