وازلەکارهێنانی وەزیرانی سەربە پارتی حەلبوسی لە حکۆمەتی عێراق
سەرۆکانی پارتی تەقەدوم بڕیاریان دابە دەس لەکارکێشانی نوێنەرەکانیان لە حکۆمەتی عێراق و دەس لەکارکێشانی هەموو نوێنەرانی پارتەکە لەسەرۆک پەرلەمان ونوێنەرانی سەرۆ کۆمسیۆنەکان
پارتی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی حەلبوسی ، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کاردانەوەی پیشان دا بە حۆکمی دادگەی فیدراڵی عێراق بۆ بەتاڵ کرانەوەی ئەندامیەتی ناوبراو لە پەرلەمانی عێراق.
لەبەیاننامەی ئەم پارتە دا هاتووە کە بەهەمووڕێککەوتنە سیاسیەکان پیبەندین بەڵام بەدەرکردنی حۆکمی دادگەی فیدراڵ کە ئەوە بە بنپێکەری ئاشکرای یاسای بنەڕەتی ووەبەرمەبەست دانی سیاسی هێناوەتە ئەژمار، پەشوکاوە.
سەرۆکان ونوێنەرانی ئەم پارتە دوای دەرکردنی ئەم حۆکمە دانیشتنێکی بەرێوەبردووە وبڕیاری بە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی حکۆمەت لە عێراق داوە.سەرۆکانی پارتی تەقەدوم بڕیاریان بە دەس لەکارکێشانی نوێنەرانی خۆ لە حکۆمەتی فیدراڵ لەوان محەممەد عەلی تەمیم،وەزیری گەڵاڵەڕێژی ، خالیدبەتاڵ ئەلنەجم ، وەزیری پیشەسازی وکانگا، ئەحمەد فکاک ئەلبدرانی، وەزیری فەرهەنگ وئاسەواری کەونارایی ووازلەکارهێنانی هەموو نوێنەرانی پارتەکە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان ونوێنەرانی سەرۆک کۆمسیۆنەکان داوە.
دادگەی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ لەحۆکمێکدانوێنەرایەتی محەممەد حەلبوسی سەرۆک پەرلەمانی عێراقی بەتاڵ کردەوە.