تشرینی دووه‌م 15, 2023 19:20 Asia/Tehran

خۆڕاگریی عێراق دیسان بنکەکەی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆی سوریای ڕاکتباران کرد.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند کە لە وەڵامی جەنایەتەکانی دوژمنی ئیسراییلی لە غەززە، خەباتکارانی ئێمە دەستیان داوەتە راکتبارانی بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆی سوریا. لە ڕۆژانی ڕإبردوودا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا چەندین جار وەبەر پەلاماری درۆنی، راکتی و مووشەکی کەوتوون.

لە لایەکی دیکەوە "سابرینا سینگ"ی جێگری وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند کە پەلاماردرانی هێزی ئەمریکایی لە عێراق و سوریا دوابەدوای تەشەنەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی و ڕژێمی ئیسراییل گەیشتۆتە پەنجا و پەنج پەلامار کە ٢٧ پەلاماریان لە عێراق و ٢٨ پەلاماریش لە سوریا ڕووی داوە. بە پێی قسەکانی ئەم کاربەدەستە ئەمریکاییە، ٢٧ سەربازی ئەمریکایی لەم پەلامارانەدا زەبری قورسیان بینیوە و ٣٢ سەربازیش برینی سووکیان لێ کەوتووە کە هەر هەموو ٥٩ سەربازەکەیش گەڕاونەتەوە سەر کاری خۆیان لە بنکە سەربازییەکاندا. خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق دوابەدوای جەنایەت و پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین بەتایبەت غەززە و پشتیوانیی ئەمریکا لەو جەنایەتانە، وشداری دابوو بە ئەمریکا کە بنکەکانی لە ناوچەکە دەداتە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ