سوودانی: عێراق بەهەموو شێوەیەک ئامادەی پاڵپشتیە لە غەززە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەحمەد ڕوەیدی باڵوێزی فەلەستین لە وڵاتەکەی پێداگری کرد کە عێراق بەهەمووشێوەیەک ئامادەی پاڵپشتیە لە غەززە.
محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو چاوپێکەوتنەی دا وێڕای ڕاگەیاندنی هاوپشتی حکومەت و گەلی عێراق لە خەڵکی زۆرلێکراوی غەززە ڕاشیگەیاند کە گەلی فەلەستین مافی خۆیەتی کە لەسایەی سەربەخۆیی و ئازادی دا ژیانێکی هێمن و بەشەرەفانەی هەبێ.
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداگریشی کرد لەسەر هەڵوێستی لێبڕاوی خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی دڕندەکاری هێزە داگیرکەرە زایونیستەکان بەدژی گەلی فەلەستین و وتی کە عێراق ئامادەیە بۆ جۆرەها لە پاڵپشتی و یارمەتی گەلی لێقەماوی غەززە.
پێشتریش سوودانی ڕایگەیاندبوو کە هەڵوێستی فەرمی وڵاتەکەی هەر لە ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەی غەززەوە پاڵپشتی لە خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین بوەو لە پەیوەندیان لەگەڵ کاربەدەستانی هەموو وڵاتەکان هەمووکات ئەو هەڵوێستەی خۆیان بەڕاشکاوی ڕاگەیاندوە.