خۆڕاگریی عێراق: پەنجەکانمان ئێستایش هەر لە سەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانماندایە
بەڕێوەبەری گشتیی کەتایبی سەیدوشوهەدای عێراق ڕایگەیاند؛ ئیستایش هەر پەنجەی خۆڕاگری لە سەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانییە و ڕادەی پێبەندبوونی ڕژێمی ئیسراییل بە ئاگربڕمان لە ژێر چاودێریدایە.
بەڕێوەبەری گشتیی کەتایبی سەیدوشوهەدای عێراق، «ابوآلاء الولائی» ئەمڕۆ لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتێر نووسی: خوێنی شەهیدانی خۆڕاگری لە هەموو مەیدانەکاندا بەتایبەت خوێنی شەهیدانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جورفونەسر، خێرایی بەخشی بە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا و دوژمنی ناچار بە قەبووڵکردنی شەرت و مەرجەکانی خۆڕاگریی کرد.
ئەلوەلایی نووسی؛ داوا لە خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق کراوە، با دەستیان لەسەر پەلەپیتکەدا بمێنێتەوە و ڕادەی پێبەندیی دوژمن بە شەرت و مەرجەکانی ئاگربڕ و چۆنیەتیی کردەوە و ئاکارەکانی لەژێر چاودێرییاندا بێ و ئەم مەسەلەیە لە ئاراستەی پێداگری لەسەر یەکگرتوو بوونی هەڵوێستەکان و یەکئاراستە بوونی بەرەکانی شەڕی ئێمە بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستینە.
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە، بەردەوام بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە عێراق و سوریا بە درۆن و مووشەک کوتاوە.