وەزارەتی پەروەردەی عێراق هەفتەیەک پشووی راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i423611-وەزارەتی_پەروەردەی_عێراق_هەفتەیەک_پشووی_راگەیاند
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی 12 بۆ 20ی مانگی کانوونی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکە پشووی فەرمی دەبێت، بە بۆنەی ئامادەکاری و بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2023 12:40 Asia/Tehran

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی 12 بۆ 20ی مانگی کانوونی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکە پشووی فەرمی دەبێت، بە بۆنەی ئامادەکاری و بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی راسپاردە حکومی و نیشتمانییەکان، هەروەها وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هێورکردنی ناوەندەکانی دەنگدان لە دامەزراوە پەروەردەییەکان هەشت رۆژی پشوو رادەگەیەنن.