هادی عامری: پێویسته‌ هێزه‌ بیانیه‌کان ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i423678-هادی_عامری_پێویسته_هێزه_بیانیه_کان_ده_ستبه_جێ_عێراق_جێبهێڵن
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فەتحی عێراق ڕایگه‌یاند کە داوایان له‌ حکومه‌ت کردوه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانیه‌کان ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2023 07:30 Asia/Tehran

سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فەتحی عێراق ڕایگه‌یاند کە داوایان له‌ حکومه‌ت کردوه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانیه‌کان ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن.

هادى عامرى ڕایگه‌یاند، داوایان له‌ حکومه‌ت کردوه‌ و به‌ پێویستى ده‌زانن ده‌ستبه‌جێ هێزه‌بیانیه‌کان عێراق جێبهێڵن.

عامرى ده‌ڵێت،حه‌شدى شه‌عبى ره‌مزى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆرو پاراستنى یه‌کپارچه‌یی خاکى عێراقه‌ و ئێستا عێراق خۆى له‌ توانایدایه‌ ڕووبه‌ڕووى تیرۆرو مه‌ترسییه‌کان بێته‌وه‌.

ساڵى 2020 په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا لەسەر کۆتایی هاتنى مانەوەی هێزه‌ بیانیه‌کان له‌م وڵاتە و ساڵى 2021ـیش جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیاریدا لەسەر کشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانیان له‌ عێراق.