کاردانەوەی پەرلەمانی عێراق بە کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژ بە حەشدی شەعبی
پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، درێژەی پێشێلکرانی ئاشکرای سەروەریی عێراق و ڕێزنەگرتن لە جاڕنامەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیی و دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکای، بەتوندی شەرمەزار کرد.
پەرلەمائی عێراق لە بەیاننامەکەی خۆیدا داوای لە حکومەت کرد، پەسەندکراوەی پەرلەمان لە ئاراستەی چوونەدەری بەتەواوەتی هێزە بیانییەکان لە وڵات کە مانەوەیان بووەتەجێی مەترسیی بۆسەر سەقام و ئاسایشی عێراق و خەڵک، لە زووترین کاتدا جێبەجێ بکەن.
هەروەها لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ خەمساردیی لەهەمبەر پرۆسەی جێبەجێکرانی ئەو بڕیارە، نەیارەتی ئاشکرایە لەگەڵ یاساوڕێساکان و لەدژ داواکارییە جەماوەریەکانە.
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق(بزووتنەوەی نوجەبا) -یش لە بەیاننامەیەکدا، هێرشی ئەمریکا بۆسەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی کە شەهیدو برینداربوونی ژمارێک لە هیزەکانی لێکەوتەوە، شەرمەزارکردو ڕایگەیاند: کاردانەوەیەکی بەهێز، خێراو لەناخافڵمان دەبێ بە دەسدرێژکاریی ئەم دواییەی ئەمریکا.