کاردانەوەی پەرلەمانی عێراق بە کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژ بە حەشدی شەعبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i424679-کاردانەوەی_پەرلەمانی_عێراق_بە_کردەی_دوژمنکارانەی_ئەمریکا_دژ_بە_حەشدی_شەعبی
پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، درێژەی پێشێلکرانی ئاشکرای سەروەریی عێراق و ڕێزنەگرتن لە جاڕنامەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیی و دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکای، بەتوندی شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2024 08:00 Asia/Tehran

پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، درێژەی پێشێلکرانی ئاشکرای سەروەریی عێراق و ڕێزنەگرتن لە جاڕنامەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیی و دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکای، بەتوندی شەرمەزار کرد.

پەرلەمائی عێراق لە بەیاننامەکەی خۆیدا داوای لە حکومەت کرد، پەسەندکراوەی پەرلەمان لە ئاراستەی چوونەدەری بەتەواوەتی هێزە بیانییەکان لە وڵات کە مانەوەیان بووەتەجێی مەترسیی بۆسەر سەقام و ئاسایشی عێراق و خەڵک، لە زووترین کاتدا جێبەجێ بکەن.

هەروەها لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ خەمساردیی لەهەمبەر پرۆسەی جێبەجێکرانی ئەو بڕیارە، نەیارەتی ئاشکرایە لەگەڵ یاساوڕێساکان و لەدژ داواکارییە جەماوەریەکانە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق(بزووتنەوەی نوجەبا) -یش لە بەیاننامەیەکدا، هێرشی ئەمریکا بۆسەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی کە شەهیدو برینداربوونی ژمارێک لە هیزەکانی لێکەوتەوە، شەرمەزارکردو ڕایگەیاند: کاردانەوەیەکی بەهێز، خێراو لەناخافڵمان دەبێ بە دەسدرێژکاریی ئەم دواییەی ئەمریکا.