داوای دوبارەی پەرلەمانتارانی عێراقی بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی سوپای ئەمریکی لە وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i425073-داوای_دوبارەی_پەرلەمانتارانی_عێراقی_بۆ_کۆتایی_هێنان_بە_ئامادەبوونی_سوپای_ئەمریکی_لە_وڵاتەکەیان
زیاتر لە سەد پەرلەمانتاری عێراقی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆڕێکی نائاسایی بوون بەمەبەستی پەسەندکرانی یاسایەکی نوێ لەبارەی چوونەدەری هێزی سەربازیی بیانی لە وڵاتەکەیان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 11, 2024 10:45 Asia/Tehran

زیاتر لە سەد پەرلەمانتاری عێراقی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆڕێکی نائاسایی بوون بەمەبەستی پەسەندکرانی یاسایەکی نوێ لەبارەی چوونەدەری هێزی سەربازیی بیانی لە وڵاتەکەیان.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییانە بە واژۆکردنی ئەو نامەیە، خوازیاری پەسەندکرانی یاسای تازەو چالاککرانی پەسەندکراوی پێشووی دەزگەی یاسادانانی عێراق بوون سەبارەت بە کشانەوەی هێزی سەربازیی بیانی لەو وڵاتە.

ئەو کارە لەدوای پەلامار و دەسدرێژکاریی بەردەوامی هیزە ئەمریکییەکان بەدژ ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق و فەرماندەرەکانی، ئەنجامی گرت کە دوایینەکەی ترۆری "باقر ئەلساعیدی" لە فەرماندەرانی ئەو ڕێکخراوە بوو.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوە بەو هەوڵەی پەرلەمانتاران، ڕایگەیاندبوو؛ کۆڕێکی نائاسایی بەڕێوە دەچێ بەمەبەستی تاووتوێی پەلامارە بەردەوامەکان وپێشێلکرانی سەروەریی نیشتمانیی عێراق لەلایەن هیزە ئەمریکییەکان.

پێشتر پەرلەمانی عێراق، لە پێنجی ژانڤییەی ٢٠٢٠ ،  یاسایەکی پەسەندکردبوو کە حکومەتی ئەرکمەند دەکرد بەوەی داوای پێویستیی بە یارمەتییە ئاسایشییەکان لە هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی هەڵوەشێنێ.