نیسان 20, 2024 12:15 Asia/Tehran

لەئاکامی پەلاماری بە خۆفڕی زایۆنیستەکان بۆسەر بنکەی سەربازی کالسووی باکوری پارێزگەی بابلی عێراق لانیکەم هەشت کەس بریندار بوون.

لە پەیوەند لەگەڵ ئەو ڕوداوەدا کە کەسێک گیانی لەدەست داو ژومارەیەکیش برینداری بوون، ئەبوئالا لەولایی سکرتێری گشتی گوردانەکانی سەیدو شوهەدای عێراقیش لە دژکردەوەدا وتی هەرکەس بەشدار بووبێ لەو پەلامارەدا وڵام وەردەگرێتەوە.

هەر لەو پەیوەندیەدا خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە بنکەیەکی گرینگی زایۆنیستەکانی لە ئیلات کردۆتە ئامانج.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە لەدوای تەقینەوەکانی پارێزگەی بابل لەئاکامی هەڵکوتانە سەر بنکەی حەشدی شەعبی، بنکەیەکی گرینگی ڕژیمی زایۆنیستی لە ئیلاتی کردۆتە ئامانج.

سەرپەیڤ