نوێنەری عێراق خوازیاری تۆماری سکاڵا بوو بەدژی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426728-نوێنەری_عێراق_خوازیاری_تۆماری_سکاڵا_بوو_بەدژی_ئەمریکا
لەدوای پەلاماردرانی بنکەی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی ئەو وڵاتە خوازیاری تۆماری سکاڵا بوو لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەدژی ئەمریکا.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
نیسان 21, 2024 07:00 Asia/Tehran

لەدوای پەلاماردرانی بنکەی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی ئەو وڵاتە خوازیاری تۆماری سکاڵا بوو لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەدژی ئەمریکا.

عەلا ئەلناشی پێداگری کرد کە هاوکات لەگەڵ سەردانی محمد شیاع سودانی و شاندە هاوڕێکەی لە ئەمریکا، ئەو وڵاتە پەلامارێکی دەستدرێژکارانەی کردە سەر بنکەی سەر بە هێزەکانی ئاسایش و حەشدی شەعبی جێگیر لە پارێزگەی بابلی ئەو وڵاتەو وتی: ئەو دەستدرێژکاریە بە بێ شەرمی و ملهوڕی بۆسەر ئاسایش و حەشدی شەعبی دێتە ئەژمار.

ناوبراو داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد کە بەئامانجی پارێزگاری لە سەروەری خەڵکی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا تۆمار کا بە دژی ئەمریکا.

لەئاکامی ئەو پەلامارە بۆسەر بنکەی کالسووی باکوری پارێزگەی بابل لانیکەم کەم هەشت کەس بریندار بوون.

بەسەرنج دان بەوەی کە بەرلەمە بنکەی حەشدی شەعبی لە عێراق کرابوە ئامانج و سەرچاوە هەواڵی و پسپۆڕە سیاسیەکان پێ یان وایە کە ئەمریکا بەرپرسیاری ئەو پەلامارەیە، چونکا ئەو کارە بە هاودەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتە بەڕێوە چوە.