May 02, 2024 10:00 Asia/Tehran

بەردەوامی دەسوەردانی بەربڵاوی باڵوێزی ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆی عێراق خەڵکی ئەو وڵاتەی وەزاڵە هێناوە.

بەردەوامی دەسوەردانەکانی ئێلێنا ڕۆمانۆسکی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق لە کاروباری ئاسایشی و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە، دژکردەوەی خەڵکی عێراقی لێکەوتۆتەوە.

رفیق ساڵحی نوێنەری فڕاکسیۆنی سادیقون خوازیاری دەرکرانی باڵویزی ئەمریکا لەو وڵاتە بوو لەبەر ئەو دەسوەردانانەی.

نیسان زایری ئەندامی کومسیۆنی مافی مرۆڤی پارلمانی ئەو وڵاتەش ئەو وتانەی ناوبراوی سەبارەت بە گۆڕینی یاسای خەبات بەدژی داوێن پیسی بە قێزەون پێناسە کردو یاسر حسینی پارلمانتارێکی دیکەی ئەو وڵاتەش وتی: قەبووڵی ناکەین کە باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا خۆی بە سەرۆکی عێراق بزانێ و دەسوەردانی تێکدەرانە بکاو دەبێ حکومەت بەربگرێ بەو دەسوەردانانە.

پێشتریش چەند کەسایەتیەکی عێراقی  ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەو دەسوەردانە ڕاگەیاندبوو وتبویان کە ئەو کارە ناکۆکە لەگەڵ بڕگەی یەک و دوو سێی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و مادەی ٢٧ی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی واژۆکراو لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لەساڵی ٢٠٠٨ هەربۆیە دەبێ لەو وڵاتە دەربکرێ. 

سەرپەیڤ